رۆژنـامەکانی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە دۆخی ئاراوخۆ لەوە جدیترە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە بارودۆخی ئەو یاریزانە زۆر ناجێگیرە.
ئاراوخۆ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان چێڵسی و بەرشەلۆنە کە یانەکەی3-0دۆڕا،باری دەروونی تێکچووەو رۆژێک دوای کارتە سوورەکە ئامادە نەبوو هیچ راهێنانێک بکات و داوای پشووی لە یانەکەی کردبوو.
پێگەی کۆپ ئەمرۆ بڵاویکردۆتەوە، با ببینین بزانین جارێکی تر ئاراوخۆ بە درێسی بەرشەلۆنەوە دەتوانێت یاری بکاتەوە یان نا،چونکە لە دۆخێکی دەروونی قورسدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە بۆ یاری سبەینێش دژی فرانکفۆرت فلیک لە لیستەکەی ئەو یاریزانەی بانگ،نەکردووە.