ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بڵاویکردەوە، قەیرانی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و خابی ئەلۆنسۆ کۆتایی هاتووە، ڤینیسیۆسیش بووەتە یاریزانێکی سەرەکیی پێویست بۆ تیپەکە.
بەرپرسانی یانەکان پێیان وایە گەڕانەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ باشترین ئاستی خۆی، یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە.
ڤینیسیۆس دەرفەتی ئەوەی هەیە ئەمشەو بەرامبەر ئالاڤێس ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت، بۆ ئەوەی گرنگییەکەی بۆ لۆس بلانکۆس پشتڕاست بکاتەوە، بەتایبەتی کە ئەم یارییە بۆ داهاتووی ئەلۆنسۆ زۆر گرنگە.