فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید پەیامێکی توندی ئاراستەی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان کردووە سەبارەت بە کاروباری نێگریرا، کە بە گەورەترین ئابڕووچوون لە مێژووی تۆپی پێدا دەیزانێت.
پێرێز ڕاشیگەیاند: بەتەواوی قبوڵ ناکرێت کە دامەزراوەکان لە دۆسیەی نێگریرادا وازیان لە ڕیال مەدرید هێنابێت، چۆن سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان داوامان لێدەکات کەیسێکی لەو شێوەیە لەبیر بکەین، چۆن گەورەترین ئابڕووچوون لە مێژووی تۆپی پێدا لەبیر بکەین”.
"چۆن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا دەتوانن بەم شێوەیە مامەڵە بکەن، ئەرکی ئەوانە گەرەنتی یەکپارچەیی ڕکابەرییەکان بکەن”.