هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتی هاندەرانی فیفای ساڵی ٢٠٢٥یان بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری حدود و زاخۆ یاریگایان پڕکرد لە بوکەڵە بۆ ئەو مناڵانەی کە تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بوون.
هاندەرانی یانە عێراقییەکە سەرنجی جیهانیان ڕاکێشا کاتێک پێش یارییەکەی یانەکەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یانەی ئەلحود لە ١٣ی ئایاردا، هەزاران یاری بوکەڵەیان فڕێدایە سەر یاریگاکە، کە دواتر پێش دەستپێکردنی یارییەکە لە یاریگا کۆکرانەوە و بەخشرایە ئەو منداڵانەی کە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.
لە بەیاننامەیەکی یانەکەدا هاتووە، "فڕێدانی یارییەکانی منداڵان لەناو یاریگاکەدا ڕۆحێکی مرۆیی نموونەیی نیشاندا، کە لەلایەن کۆمەڵگەی وەرزشی لە کوردستان و عێراق و ئاسیا ناسرابوو،هاندەرەکانمان بڕبڕەی پشتی تیپەکەن و بەردەوام بە چالاکییە داهێنەرەکانیان سەرنج ڕادەکێشن، هیوادارین پشتگیرییەکانیان بەردەوام بێت لەکاتێکدا هەوڵدەدەین بۆ سەرکەوتنی زیاتر.
هاندەرانی یانەی زاخۆ لە دوو پاڵێوراوی دیکەیان بردەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
خەڵاتی هاندەرانی فیفا لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیپێکردووە و دەبەخشرێت بۆ دەربڕینی ناوازەی پابەندبوون لەلایەن هاندەرێک یان کۆمەڵێک هاندەرەوە بەبێ گوێدانە خول و ڕەگەز و نەتەوە.
هەروەها دەتوانرێت خەڵاتەکە بۆ ساتێک یان ئاماژەیەک بدرێت کە جیهانی تۆپی پێ کاریگەری هەبووە.
براوەی خەڵاتی هاندەرانی فیفا لە لایەن پانێڵێکەوە هەڵبژێردران کە پێکهاتبوو لە ئەفسانەی فیفا و شارەزایانی تۆپی پێ و پاشان براوەی یارییەکە بە دەنگی گشتی لە ماڵپەڕی فەرمی فیفا یەکلایی بووەوە.
هەر دەنگدەرێک هەڵبژاردەی یەکەم و دووەم و سێیەمی خۆی بۆ براوە ئەنجامدا، لەگەڵ هەر کاندیدێک بەپێی شوێنی ڕیزبەندی خاڵەکان دەبەخشرێت (پێنج خاڵ بۆ پلەی یەکەم، سێ خاڵ بۆ پلەی دووەم، یەک خاڵ بۆ سێیەم)
پاشان خەڵاتی باشترین هاندەرانی فیفا بەخشرایە ئەو کەسەی کە زۆرترین نمرەی کۆتایی بەدەستهێنابێت.
ئەگەر بەشداربووانی کۆتایی بە خاڵەکان یەکسان بن، خەڵاتەکە دەبەخشرێتە ئەو کەسەی کە زۆرترین هەڵبژاردنی یەکەمی وەرگرتووە.
جیانی ئینفانیینۆ سەرۆکی فیفا دوای ئەوەی یانەی زاخۆ،خەڵاتی هاندەرانی فیفای بردەوە نوسیویەتی:هاندەرانی یانەی زاخۆ شایەنی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری فیفان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لەبەر دەستپێشخەرییە پڕ سۆزەکەیان لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥. پێش یاری یانەکەیان لەگەڵ یانەی ئەلـحدود لە خولی عێراقی.
هاندەرانی زاخۆ هەزاران یاریی منداڵانی (بوکەڵەیان) لەسەر کورسییەکانی نێو یاریگا فڕێدایە سەر یاریگا، کە دواتر کۆکرانەوە و بەخشراون بە مناڵانی ناوچەکە کە تووشی نەخۆشی بوون.