رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردەوە، پێکهاتەی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر تالاڤێرا لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لە ئەندرێک و ڕۆدریگۆ و گۆنزالۆ پێکدێت.
ڕۆدریگۆ لە غیابی کیلیان مباپێ کە تووشی هەندێک ناڕەحەتی ئەژنۆی بووە، سەرکردایەتی هێرشەکەی یانەکەی دەکات.
ئەندرێک پێش ئەوەی بچێتە ئۆڵۆمپیک لیۆن، هەلێکی دیکەی بۆ یاریکردن دەستدەکەوێت، هەروەها گۆنزالۆش کە لە دوای بردنەوەی گۆڵکاری جامی جیهانی یانەکان زۆر بەشداری نەکردووە لەگەڵ یانەکەیدا.