پێگەی OkDiario بڵاویکردۆتەوە، هەر ئەنجامێک جگە لە سەرکەوتن لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەر، بە مانای دەرکردنی دەستبەجێی خابی ئەلۆنسۆ دێت.
ئەگەر سەربکەون بۆ یاری کۆتایی کە زۆر چاوەڕوان دەکرێت بەرامبەر بەرشەلۆنە، تەنها ئەوەی پێویستە ئاستێک پێشکەش بکات کە ئەو ڕۆح و وێنەیە پیشان بدات کە لەگەڵ ڕیال مەدرید دەگونجێت.
بەتایبەت دوای ئەو هەستە نەرێنییەی یارییەکەی سیڤیلیا لە نێو هاندەران و ئیدارەی یانەکەدا بەجێی هێشتووە.
تیپەکە لە خوار ئاستی ئاستەوە دەرکەوت، بەڵام ئیدارە، لە سندوقی سەرۆکایەتی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دوای یارییەکە پشتڕاستیکردەوە کە لەم کاتەدا هیچ بڕیارێک نادرێت.
بۆیە چابی ئەلۆنسۆ ماوەیەکی ئارام و بەشێوەیەکی کاتی سەلامەت دەبێت لە دوورخستنەوە.
بە کورتی داهاتووی خابی ئەلۆنسۆ یان بەندە بە بردنەوەی جامی سوپەر یان دۆڕانی یاری کۆتایی بەرامبەر بەرشەلۆنە لەکاتێکدا ئاستێکی بەهێز پێشکەش دەکات.
هەر سیناریۆیەکی تر کۆتایی بە کاتەکانی لە ڕیال مەدرید دەهێنێت، بەمەش بردنەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی لە ٨ی مانگی یەک دەبێتە پێویستییەکی ڕەها.