ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، لامین یامال، ئاماژەی بەوە کرد کە جوڵەی دەستەکانی لە کاتی ئاهەنگگێڕانی گۆڵەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ (کە دەستی خستە سەر دەمی وەک ئەوەی فیکە لێبدات) ئیستفزازکردنی جەماوەر نەبووە، بەڵکو وەک ڕێزێک بووە بۆ یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەنیمێی بەناوبانگی "ئینازۆما ئیلیڤن" (Inazuma Eleven) کە لە لای خۆمان بە "کاپتن شەماڵ" ناسراوە.
ئەم ئاهەنگگێڕانە هاوشێوەی جوڵەی کەسایەتی "جود شارپ" (Jude Sharp) و تەکنیکە ناودارەکەیەتی بەناوی "پەنگوینی ئیمپراتۆر".
ئەمەش حەزی زۆری یامال بۆ ئەنیمێ و یارییە ڤیدیۆییەکان نیشان دەدات.
هەروەها ئەم جوڵەیە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکێکی نوێ بۆ هەمان ئەنیمێ، کە وایکردووە ئەم جوڵەیە زیاتر وەک سڵاوێکی هونەری و وەرزشی دەربکەوێت نەک وەڵامدانەوەی فیکەی ناڕەزایەتی هاندەران.