کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز بە فەرمی بوونە خاوەنی دوو ڤێلای ناوازە لە پڕۆژەی (Nujuma) کە بەشێکە لە زنجیرە هۆتێل و نیشتەجێبوونەکانی ڕیتز-کارڵتۆن ڕیزێرڤ (Ritz-Carlton Reserve) لە کەناراوەکانی دەریای سوور لە سعوودیە.
یەکێکیان سێ ژووری نوستنی هەیە بۆ کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەی، و ئەوی تریان دوو ژووری نوستنی هەیە بۆ کاتە تایبەتەکانی خۆیان.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر دوورگەیەکە کە نزیکەی ٢٦ کیلۆمەتر لە وشکانییەوە دوورە. تەنها لە ڕێگەی بەلەم یان فڕۆکەی ئاوییەوە دەتوانرێت بگەیتە ئەوێ.
تایبەتمەندی پڕۆژەکە: ئەم شوێنە یەکێکە لە دەگمەنترین و گرانترین هاوینەهەوارەکانی جیهان. پڕۆژەی (Nujuma) تەنها ١٩ ڤێلای تایبەتی بۆ فرۆشتن تێدایە و هەموو وزەی پێویستی لە ڕێگەی سەرچاوە نوێبووەکانەوە (وەک خۆر) دابین دەکرێت.
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو و جۆرجینا لە یەکەم سەردانیانەوە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ جوانی و ئارامی ئەو دوورگەیە پەیدا کردووە، بۆیە بڕیاریاندا ببێتە ماڵی هەمیشەیی خۆیان بۆ پشوو و کاتە تایبەتەکانیان.