ڕیاڵ مەدرید دوودڵە لە درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕودیگەر

​بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس (ئەکرەم کۆنۆڕ)، یانەی پاریس سان جێرمان چاودێری بەرگریکار ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر دەکات و پلانی هەیە لە مێرکاتۆی داهاتوودا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕیاڵ مەدرید دوودڵە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

​سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەی گەڵاتەسەرای و چەند یانەیەکی تریش ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی ڕودیگەر نیشانداوە، بەڵام یاریزانەکە لە ئێستادا ئارەزوو ناکات بچێتە خولی تورکی.



PM:09:18:25/12/2025