هەمان بارودۆخ و جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ڕۆناڵدۆ و ڤینیسیۆس هەیە

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و سێڤییا کە بە سەرکەوتنی شاهانەکان (2-0) کۆتایی هات، ڤینیسیۆس جۆنیۆر ڕووبەڕووی فیکەی ناڕەزایەتی بووەوە لەلایەن هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆوە.


​ڤینیسیۆس بە نائومێدی و سەری شۆڕەوە یاریگای جێهێشت، دواتریش وێنەی پرۆفایلی خۆی لە ئینستاگرام گۆڕی و وێنەیەکی بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل دانا لەبری درێسی ڕیاڵ مەدرید.


​لە بەرامبەردا و لە ساڵی 2016، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی هەمان بارودۆخ بووەوە و لە گێمی یەکەمی یاری بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ گوێی لە فیکەی ناڕەزایەتی هاندەرانی ڕیاڵ بوو.

 بەڵام وەڵامەکەی زۆر خێرا بوو؛ تەنها لە ماوەی 26 خولەکدا سۆپەر هاتریک (4 گۆڵ)ی تۆمارکرد.


​دوای ئەو یارییە، ڕاهێنەری سێڵتا ڤیگۆ وتی: «تیپەکەی من باجی ئەو فیکە ناڕەزایەتییانەی دا کە ئاراستەی ڕۆناڵدۆ کران».



PM:11:10:25/12/2025