یانەی ریاڵ مەدرید دوو بەرگریکاری گەورە دەردەکات و لە ئێستادا بەشوێنی جێگرەوەیان دەگەڕێت.
یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشبینی ناکات گرێبەستەکەی دەیڤید ئالابا نوێ بکاتەوە، کە لە حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت (کاتێک تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ). دوای پێنج وەرز یاریکردن بۆ یانەکە، بڕیار وایە هاوینی داهاتوو ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
دوای ئەویش دۆخی ناڕوونی ڕودیگێر هەیەو
داهاتووی هێشتا ڕوون نییە، ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و یاریزانەکەش لە مەدرید دڵخۆشە، بەڵام ئارەزووی تاقیکردنەوەی شوێنی تریشی هەیە.
ڕۆدیگێر دەیەوێت لە کۆتایی کاروانەکەیدا لە سعوودیە یاری بکات، بەتایبەت کە ئێستا بەدەست دووبارەبوونەوەی پێکانەکانەوە دەناڵێنێت، ئەگەری هەیە هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی بڕوات.
یانەکە بەردەوامە لە چاودێریکردنی کۆناتێ و ئۆپامیکانۆو لە نزیکەوە چاودێری ئەو بەرگریکارانە دەکات کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت، بۆیە لێکۆڵینەوەیان لە دۆخی کۆناتێ و ئۆپامیکانۆ کردووە. بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن گواستنەوەیان بۆ مەدرید لە ئێستادا بە کردەیی دوورە.
هەروەها مارک گۆیهی ئارەزووی مەدرید دەکات،و یاریزانەکەی کریستاڵ پاڵاس، کە گرێبەستەکەی ئەم هاوینە کۆتایی دێت، ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە، بەڵام کارگێڕی یانەکە تا ئێستا هیچ نیازێکی فەرمییان بۆ کڕینی ڕانەگەیاندووە.