هۆیسن ئاستی جەستەیی دابەزیوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکا، بارودۆخی دین هویسن لەگەڵ یانەی شاهانە سەرەتایەکی زۆر باشی هەبوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام لەم دواییانەدا ئاستی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.


ڕیاڵ مەدرید ئێستا کاتێکی زۆرتر لە ناوچەی سزای خۆیدا خەریکی بەرگری کردنە، ئەمەش وایکردووە بەرگریکارانی ناوەڕاست (سەنتەر باک) زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی و هەڵە ببنەوە.


​ هویسن خاوەنی ئەو هێزە جەستەییە نییە کە یاریزانانی وەک ڕۆدیگەر یان میلیتاو هەیانە و ئاستی گونجانی جەستەیی (Fitness) دابەزیوە، بۆیە پشووەکانی  سەری ساڵ بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی دووبارە جەستەی ڕێکبخاتەوە و ئامادەیی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.



PM:01:23:26/12/2025