مۆندیال دەکرێت ببێتە تەڵەیەک بۆ هاندەرانی لاتین لە ئەمریکا

 مۆندیال دەکرێت ببێتە تەڵەیەک بۆ هاندەرانی لاتین لە ئەمریکا و مەترسیی هەڵکوتانە سەر و دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ هەیە

​👀 "زیاتر لە 90,000 دەستبەسەرکردن لەو 11 شارەدا ئەنجامدراون کە یارییەکانی مۆندیالی لێ بەڕێوەدەچێت."
​🎙️ کاتسلاپ، ڕێکخەری ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ (Human Rights Watch)، لە بەرنامەی (El Larguero) ئەم هۆشدارییەی داوە.
مەترسییەکان لەسەر کۆچبەران لە کاتی مۆندیالدا
​بەپێی گوتەکانی کاتسلاپ و ڕاپۆرتە نوێیەکان، چەند خاڵێکی سەرەکی هەن کە جێگەی نیگەرانین، هێزە ئەمنییەکان لەو شارانەی یارییەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت، بە بیانووی "پاراستنی ئاسایش" و "ڕێگری لە تاوان"، چاودێرییەکی وردی شوێنە گشتییەکان دەکەن. ئەمەش وای کردووە کۆچبەرانی بێ دەفتەر (ئەوانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان نییە) زیاتر بکەونە بەر چاوی پۆلیس.

هۆشداری دەدرێت کە لەوانەیە دەسەڵاتدارانی کۆچبەری ئەمریکا (ICE) ئەم گردبوونەوە گەورانە وەک دەرفەتێک بەکاربهێنن بۆ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی نایاسایین.

​باس لەوە دەکرێت کە تەنها لەو ١١ شارەی میوانداری مۆندیال دەکەن، تا ئێستا نەک هەر پلاندانان، بەڵکو 90,000 حاڵەتی دەستبەسەرکردن لە چوارچێوەی هەڵمەتە جیاوازەکاندا تۆمار کراوە.

​بە ئامانجگرتنی لاتینییەکان: بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری هاندەرانی تۆپی پێ لە ئەمریکای لاتینەوە دێن، ئەم کۆمەڵگەیە زیاتر لەژێر گوشار و مەترسیی پشکنینینن.



PM:12:24:29/12/2025