ئەنتۆنی جۆشوا، پاڵەوانی پێشووی بەریتانیا لە بۆکسێنی کێشی قورس، لە ویلایەتی ئۆگۆن لە نێجیریا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەیی پۆلیسی ویلایەتی ئۆگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە جۆشوا (تەمەن ٣٦ ساڵ) تووشی برینێکی سووک بووە، ئەمەش کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا پێکیانداوە.
لە ئێستادا پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری ڕووداوەکە، تاوەکو ئێستاش هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن جۆشواوە لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.