پێگەی (ESPN) بڵاویکردۆتەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕیاڵ مەدرید نایانەوێت پێکەوە بەردەوام بن و هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە ئێستا پەکیکەوتووە.
بەردەوامبوونی هەریەکە لە دانی کارڤاخال، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ تیپەکە، شێوە و ڕوکاری بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو دیاری دەکات و تاوەکو ئەم ساتە، هیچ شتێک مسۆگەر نییە.
کارڤاخال و ڕودیگەر بەهۆی کێشە جەستەییەکانیانەوە، ئەگەری هەیە بڕیار بدەن هەنگاوێک پاشەکشە بکەن و کۆتایی بە کاروانی وەرزشییان بهێنن دوور لە ئاستی بەرزی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەویش لە ڕێگەی گواستنەوەیان بۆ خولەکانی سعوودیە یان قەتەر.