مۆدریچ قورسترین ڕاهێنەر کە لەژێر سەرپەرشتییدا مەشقی کرد ئاشکرایکرد

مۆدریچ دەڵێت: "مۆرینیۆ؛ بینیم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ژووری جلگۆڕیندا دەگریا بەهۆی قسەکانی مۆرینیۆوە، خەیاڵ بکە! ئەو پیاوەی کە هەموو توانای خۆی لەناو یاریگادا بەکاردەهێنا،  لە جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی ٢-٠ لە پێش بووین."
​"ڕۆناڵدۆ لە کاتی فڕێدانی تۆپێکی نێوان  لەلایەن تیپی بەرامبەرەوە شوێن یاریزانە نەیارەکان نەکەوت، مۆرینیۆش بەمە زۆر لە کریستیانۆ توڕە بوو."
​"ئەو دووانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو یاریگادا دەمەقاڵێیان بوو. دوای گەڕانەوە بۆ ژووری جلگۆڕین لە نێوان هەردوو گێمەکەدا، ڕۆناڵدۆم بینی کە زۆر بێ هیوا ببوو."


​"ڕۆناڵدۆ وتی: 'من هەموو توانای خۆم بەکاردەهێنم و ئەو هەر بەردەوامە لە ڕەخنەگرتن لێم'."

​"مۆرینیۆ هاتە ژوورەوە و دەستی کرد بە ڕەخنەگرتن لە یاریزانە پورتوگالییەکە سەبارەت بە بەرپرسیارێتییەکانی لە کاتی یارییەکەدا. دۆخەکە هێندە گەرم بوو، تەنها دەستێوەردانی هاوڕێکانیان ڕێگری کرد لەوەی شەڕێکی ڕاستەقینە لە نێوانیاندا دروست ببێت."



 مۆرینیۆ زۆر ڕاشکاو بوو لەگەڵ یاریزانەکان، بەڵام ڕاستگۆ بوو. بە هەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ ڕامۆس و یاریزانە تازە هاتووەکانیش دەکرد؛ ئەگەر پێویست بوایە شتێکت پێ بڵێت، ڕاستەوخۆ پێی دەوتی."




PM:12:55:31/12/2025