رۆبێرتۆ کارلۆس پەیامێکی بڵاوکردەوە

 بەرگریکاری پێشووی بەڕازیل رۆبێرتۆ کارلۆس دوای نەشتەرگەرییەکی دڵ قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەم نەشتەرگەرییە پێشتر لەگەڵ تیمی پزیشکییەکەیدا ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.


ڕۆبێرتۆ کارلۆس دەڵێت" دەەمەوێت هەندێک لەو زانیارییانەی کە لەم دواییانەدا بڵاوکراونەتەوە ڕوون بکەمەوە.
لەم دواییانەدا نەشتەرگەرییەکی پزیشکیی خۆپارێزیم ئەنجامدا، کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پزیشکییەکەم پلانی بۆ داڕێژرابوو. نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و ئێستا تەندروستیم باشە. من تووشی جەڵتەی دڵ نەبووم.

پڕۆسەی چاکبوونەوەم بە باشی دەچێتە پێش و چاوەڕێم بەم زووانە بگەڕێمەوە سەر ئاستی توانای جەستەیی خۆم و دەست بە کارە پیشەیی و کەسییەکانم بکەمەوە.

زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پەیامی پشتگیری و خەمخۆری و دڵنیاییان بۆ ناردووم، دەمەوێت هەمووان دڵنیا بکەمەوە کە هیچ پێویست بە نیگەرانی ناکات.
سوپاسی بێپایان بۆ تەواوی تیمی پزیشکی کە چاودێرییان کردم.



بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس (AS)، ڕۆبێرتۆ کارلۆس نەشتەرگەریی قەستەرەکەی بەهۆی هەبوونی جەڵتەیەک لە قاچیدا ئەنجامداوە، کە ببووە هۆی دروستبوونی کێشە لە دڵیدا.



AM:12:06:01/01/2026