ڕۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە،بەمزووانە دانوستانەکانی نێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕیاڵ مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێدەکەنەوە.
نوێکردنەوەی گرێبەستەکە شتێکی حەتمییە، یاریزانەکە بیر لە جێهێشتنی یانەکە ناکاتەوە و یانەکەش دەیەوێت بیهێڵێتەوە.
ئەو ڕێگرییانەی کە ڕەنگە کار بکەنە سەر دانوستانەکان بریتین لە:
١- گۆڕانکاری لە پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و هاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
٢- پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و چابی ئەلۆنسۆ (وەک ڕاهێنەر).
ئەم هەواڵە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پەیوەندی نێوان ڤینیسیۆس و چابی ئەلۆنسۆ یەکێکە لەو خاڵانەی کار لەسەر دانوستانەکان دەکات، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی هەبوونی گرژی لە نێوانیاندا بڵاوکرابووەوە.