بارودۆخی ڕۆناڵد ئاراوخۆ بۆ بەشداریکردن لە سوپەری ئیسپانیا

بەپێی ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان، ڕۆناڵد ئاراوخۆ ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ شاندی یانەی بەرشەلۆنە بەرەو شانشینی عەرەبی سعوودیە بەڕێکەوتووە، بەڵام ئەم سەفەرکردنە بەو مانایە نییە کە ئەو بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن.


ئاراوخۆ هەنگاو بە هەنگاو خەریکی وەرگرتنەوەی لێهاتوویی جەستەیی خۆیەتی و لە ئێستادا تەندروستی دەروونی ئەو لە پێشینەی کارەکاندایە. 


بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگا، لەلایەن خودی یاریزانەکە و تیمی پزیشکییەوە دەدرێت.
 

 یانەی بەرشەلۆنە و ڕاهێنەر هانزی فلیک هیچ فشارێک ناخەنە سەر یاریزانەکە بۆ ئەوەی پەلە بکات لە گەڕانەوە.

ئاراوخۆ لە دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی دوورکەوتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کارتە سوورەی وەریگرت و ئەو ڕەخنە توندانەی کە لەلایەن هاندەرانی بەرشەلۆنەوە ئاراستەی کران.





AM:10:24:05/01/2026