ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدرا، چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاسانی بۆ هەردوو جەمسەرەکەی کلاسیکۆ لێکەوتەوە یارییەکانی لە رۆژانی 13 - 14 - 15ی مانگی یەک ئەنجام دەدرێت.
تیروپشکەکە لە ناوچەی "لاس ڕۆزاس" بەڕێوەچوو و تێیدا ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوتە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا، کە پاڵەوانی دوو خولی ئەم پاڵەوانێتییەیە و ئێستا لە ململانێیەکی بەهێزدایە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی پلە یەکی ئیسپانیا.
دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا لەم وەرزەدا توانیبووی یانەی ڕیال مایۆرکا کە یانەیەکی پلە یەکە، لە خولەکە بکاتە دەرەوە.
هەروەها بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی ڕاسینگ سانتاندێر دەبێتەوە، کە یەکێک بوو لەو ڕکابەرانەی یانە گەورەکان لێی دەترسان.
ڕاسینگ لە ئێستادا پێشەنگی ڕیزبەندی خولی پلە دووی ئیسپانیایە و پێشتر لە قۆناغی ٣٢دا توانیبووی یانەیەکی بەهێزی وەک ڤیاڕیال بکاتە دەرەوە.
لە لایەکی ترەوە ڕیال مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئەلباسێتی لە یاریگای "کارلۆس بێلمۆنتی"، کە ئەلباسێتی پێشتر یانەی سێڵتا ڤیگۆی لە قۆناغی ٣٢دا دوورخستبووەوە.
خشتەی تەواوی ڕووبەڕووبوونەوەکانی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا:
* دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا × ئەتلەتیکۆ مەدرید
* ڕاسینگ سانتاندێر × بەرشەلۆنە
* کولتورال لیۆنیسا × ئەتلەتیک بلباو
* ئەلباسێتی × ڕیال مەدرید
* بۆرگۆس × ڤالێنسیا
* ڕیال بێتیس × ئێلچی
* ڕیال سۆسیداد × ئۆساسۆنا
* دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس × ڕایۆ ڤاییکانۆ