گەرانەوەی جواو کانسیلۆی پورتوگالی بۆ ناو بازنەی بایەخی یانەی بەرشەلۆنە مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕۆژنامەی "مارکا" ئەم گرێبەستە ئەگەرەیەی بە "جێگەی گومان" وەسف کردووە، ئەمەش بەهۆی هەبوونی وردەکاریی نائاسایی لەسەر ئاستی مووچە و مەرجەکانی خواستن (ئیعارە).
کانسیلۆ ئارەزوویەکی ڕوونی پیشانداوە بۆ پۆشینەوەی درێسی بەرشەلۆنە و ڕازی بووە بە کەمکردنەوەیەکی زۆری مووچەکەی کە دەگەیشتە ١٧ ملیۆن یۆرۆ.
هەروەها یانەی هیلالی سعوودی ڕازی بووە بە شێوەی خواستن و بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری بێت، ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی داهاتووی یاریزانەکەیە، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی ٢٠٢٦ و ئارەزووی یاریزانەکە بۆ زامنکردنی ئامادەیی و بەشداریکردنی.
لەلایەنی هونەرییەوە، کانسیلۆ نەرمی و توانایەکی زۆر دەدات بە هانزی فلیکی ڕاهێنەر لەناو یاریگادا، بەهۆی توانای یاریکردنی لە هەردوو باڵی ڕاست و چەپ. ئەمەش بژاردەی جۆراوجۆر لە هێڵی بەرگریدا دەکاتەوە بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری بنەڕەتی ئەنجام بدرێت.
هەروەها ئەم گشتگیربوونی یاریزانە قەرەبووی بەشێکی کەمیی گرێبەستنەکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی ناوەڕاستی ڕاشکاو (صريح) دەکاتەوە.