بەپێی زانیارییەکانی خوسێ فێلیکس دیاز، بڕی خەڵاتە داراییەکانی جامی سوپەری ئیسپانی ٢٠٢٦ زیادی کردووە و بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
💰 خەڵاتە داراییەکانی سوپەری ئیسپانی ٢٠٢٦:
کۆی گشتی خەڵاتەکان بەرزبووەتەوە بۆ ٢١.٣ ملیۆن یۆرۆ (کە وەرزی ڕابردوو ١٩ ملیۆن یۆرۆ بوو).
دابەشکارییەکەش بەم جۆرەیە:
* ١٦.٣ ملیۆن یۆرۆ: بۆ خەرجی گەشت و بەشداریکردنی هەر چوار تیپەکە.
* ٥ ملیۆن یۆرۆ: بەپێی ئەنجامەکان دابەش دەکرێت:
* 🏆 پاڵەوان: ٢ ملیۆن یۆرۆ.
* 🥈 پلەی دووەم: ١.٤ ملیۆن یۆرۆ.
* 🥉 پلەی سێیەم و چوارەم: ٨٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ هەر یەکێکیان.