شانازیی گەلی کورد، بۆکسێنەری کورد عەگید کابایێل، لە جەولەی سێیەمدا بە لێدانی کوشندە لە دامیان کنێبا بردەوەو بووە پاڵەوانی کێشی قورسی جیهان.
ئەم سەرکەوتنە مێژووییەی پێشکەش بە تەواوی کوردستان کرد و لەناو گۆڕەپانەکە بە دەنگی بەرزی "بژی کوردستان" خۆشی و شانازییەکانی لەگەڵ گەلی کورددا دابەش کرد.
جێگای ئاماژەیە کە عەگید کابایێل بە یەکێک لە بەهێزترین بۆکسێنەرە کوردەکان دادەنرێت کە هەمیشە بە شانازییەوە ناسنامەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان نیشان داوە.
عەگید کاباێڵ لە خێزانێکی کوردی باکووری کوردستانە (خەڵکی مەڕەش و پازارچیقن).
لەدایکبوون: لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بۆخوم لە ئەڵمانیا لەدایکبووە.
بەوە ناسراوە کە هەمیشە بە شانازییەوە ئاماژە بە ناسنامە کوردییەکەی دەکات.