گەورەترین هەڵەی ئەلۆنسۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە!

بۆچوونی هەندێک لە ڕۆژنامەنووسە ئیسپانییەکان سەبارەت بە دۆڕانی ڕیال مەدرید لە کلاسیکۆدا:
 * ئەنتۆنیۆ سانز: "ڕیال مەدرید لاریی نییە لە دۆڕان چونکە ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە. ئەوان لە ئاستی بەرشەلۆنە نزمتر بوون، و ڕەنگە لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش نزمتر بن... کەچی زۆر دڵخۆشن."


 * پێدرۆ ڕیسکۆ: "ئەگەر من هاندەری ڕیال مەدرید بوومایە، زۆر نیگەران دەبووم. لەگەڵ هاتنی چابی، دەیانگوت مۆدێل و شێوازی یاری گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەی ئێستا ئەو قسانە لەکوێن؟ تەنها تیپێکی ترن کە بەرامبەر بارسێلۆنا بە خراپی دەردەکەون."


 * خاڤیێر تینتۆ: "چابی ئەلۆنسۆ هەڵەی کرد بە یاریپێکردنی (گولەر) کاتێک ڤاڵڤێردی پێکانی هەبوو، هەروەها کاتێک ڤینیسیۆس تووشی پێکان هات، ڕیال مەدرید بەتەواوی داڕما. من بە دۆڕانیان دڵخۆش نیم؛ دەبوو بۆ هەموو نازناوەکان بجەنگن، بەڵام ئەوان بە توندی جەنگان. دڵخۆش نیم بە دۆڕانی ڕیال، بەڵام ئەمە ئەو ئاستە نەبوو کە چاوەڕێم دەکرد بەرامبەر بارسێلۆنا نیشانی بدەن."

 * فێران مارتینێز: "ئەوەی لە ڕیال مەدرید بینیم بە سەرکردایەتی چابی ئەلۆنسۆ، زیاتر لە 'قوتابییەکی مۆرینیۆ'دەچوو.




PM:01:55:12/01/2026