▪️ یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ تۆپی پێ ڕایدەگەیەنێت کە بە ڕەزامەندی هەردوولا لە نێوان یانەکە و چابی ئەلۆنسۆ، بڕیاردرا بە کۆتاییهێنان بە ماوەی کارکردنی وەک ڕاهێنەری تیپی یەکەمی یانەکە.
▪️ چابی ئەلۆنسۆ هەمیشە جێگەی خۆشەویستی و سەرسامی سەرجەم هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەبێت، ئەو ئەفسانەی یانەکەیە و هەمیشە بەرجەستەی بەهاکانی یانەکەی کردووە. ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بە ماڵی خۆی دەمێنێتەوە.
▪️ یانەکە سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاراستەی چابی ئەلۆنسۆ و تەواوی ستافی ڕاهێنەرانی دەکات بۆ هەوڵ و دڵسۆزییان لەم ماوەیەدا، و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە قۆناغی نوێی ژیانیاندا.