ئەلۆنسۆ زیانێکی زۆری دارایی بە ریاڵ مەدرید گەیاند

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی ElDesmarque، وردەکارییە داراییەکانی ماوەی کارکردنی چابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ڕیال مەدرید دەری دەخات کە دوورخستنەوەی تێچوویەکی زۆری بۆ یانەکە هەبووە.

💰 تێچووی حەوت مانگەکەی ئەلۆنسۆ: 17 ملیۆن یۆرۆیە
هەرچەندە چابی ئەلۆنسۆ مووچەی ئەو دوو ساڵە وەرناگرێت کە لە گرێبەستەکەی مابوو (چونکە گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵ بوو)، بەڵام ڕیال مەدرید لەم حەوت مانگەدا بڕی 17 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە:

 * بۆ یانەی بایەر لیڤەرکوزن: ڕیال مەدرید بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی دابوو بە یانە ئەڵمانییەکە وەک قەرەبووی کڕینەوەی گرێبەستەکەی ئەلۆنسۆ بۆ ئەوەی ڕێگەی پێ بدەن بێتە مەدرید.

 * مووچەی ساڵانە: مووچەی ساڵانەی ئەلۆنسۆ 7 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە یانەکە ناچارە بەتەواوی بۆ ئەمساڵ بۆی هەژمار بکات.


ئەمە نیشانی دەدات کە هێنانی ئەلۆنسۆ پڕۆژەیەکی گرانبەها بوو بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز، چونکە بۆ تەنها حەوت مانگ کارکردن، یانەکە ناچار بوو 17 ملیۆن یۆرۆ بدات، بێ ئەوەی ئامانجە وەرزشییە چاوەڕوانکراوەکان بەدەست بهێنرێت.




PM:01:17:13/01/2026