دوای دوورخستنەوەی لە یانەی ریاڵ مەدرید،چاپی ئەلۆنسۆ لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردۆتەوەو سوپاسی یانەکە دەکات.
ئەلۆنسۆ دەڵێت"ئەم قۆناغە وەرزشییە کۆتایی هات، وەک ئەوە نەبوو کە دەمانویست. ڕاهێنەرایەتیکردنی ڕیاڵ مەدرید شانازی و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە بوو.
سوپاسی یانەکە، یاریزانەکان و پێش هەموویان هاندەران و مەدریدییەکان دەکەم بۆ متمانە و پاڵپشتییەکانیان. بە ڕێز و پێزانین و شانازییەوە یانەکە جێدەهێڵم، چونکە هەموو هەوڵێکی خۆمم دا."