کێشەی ڤینسیۆس و ئەلۆنسۆ گەیشتبۆوە ئاستی هەستیار

بەپێی هەواڵێکی  ماریۆ کۆرتێگانا، کێشەکانی نێوان چابی ئەلۆنسۆ و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید گەیشتبوو بە ئاستێکی هەستیار.


 بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە ناو یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەو ساتە وردەی کە تێیدا چابی ئەلۆنسۆ کۆنترۆڵی ژووری جلگۆڕینی لەدەستدا، کاتێک بوو کە یانەکە شکستی هێنا لە سزادانی دارایی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوای هەڵچوون و ڕەفتارە توندەکانی لە دوای یاری کلاسیکۆ.


 ڤینی جۆنیۆر دوای کلاسیکۆ بە شێوەیەکی توند هەڵچووە،چابی ئەلۆنسۆ داوای سزادانی کردووە، بەڵام یانەکە سزای نەداوە.

 ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی ئەلۆنسۆ هەست بکات دەسەڵاتی بەسەر یاریزانەکاندا نەماوە و پشتگیری ناکرێت، کە لە تۆپی پێدا بە "لەدەستدانی متمانە،لە ژووری جلگۆڕین ناو دەبرێت.




PM:09:00:13/01/2026