فێڵێکی ریاڵ مەدرید ئاشکرابوو

ڕیاڵ مەدرید دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ دەقۆزێتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس.

ڕادیۆی "کادینا سێر" ئاشکرای کردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیوایە لە ئێستادا دەتوانێت دۆسیەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر بکاتەوە، ئەوەش دوای ڕۆیشتنی چابی ئەلۆنسۆ.
پێشتر چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوە دابوو کە ڤینیسیۆس جونیۆر ڕەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت نوێ بکاتەوە، ئەوەش بەهۆی ڕاهێنەر چابی ئەلۆنسۆوە.




PM:02:19:16/01/2026