پاریس سان جێرمان لەگەڵ درو رێککەوتووە

بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان پلیتنبێرگ (Plettigoal)، یانەی پاریس سان جێرمان و یاریزان درو گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەیەکی دەستبەجێ.



 یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان و پڕۆژەکەی لویس ئینریکییەوە بکات.

  بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بڕی 6 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش گواستنەوەکەی ئاسان کردووە.

 یاریزانەکە یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت هەرچەندە یانەکانی وەک چێڵسی، مانچستەر سیتی و بوروسیا دۆرتمۆند چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی.




PM:12:33:17/01/2026