ڕێکارە توندەکانی ڕیاڵ مەدرید دژی هاندەرانی ناڕازی

 یانەی ڕیاڵ مەدرید گروپەکانی هاندەری ناسراو بە "Grada de Animacion" (گروپە هاندەرە چالاکەکان) ئاگادار کردووەتەوە کە سبەی دوای یارییەکەی لیڤانتی، یانەکە تەواوی کامێراکانی چاودێریی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێداچوونەوەی پێدا دەکات.

خاڵە سەرەکییەکانی ئەم بڕیارە:
  سزادان: هەر کەسێک لە کامێراکانەوە دەربکەوێت کە فیكە یان هاواری ناڕەزایەتی دژی یانەکە و یاریزانەکان ئەنجام دابێت، لە گروپەکە دەردەکرێت و قەدەغە دەکرێت بچێتەوە ئەو بەشەی یاریگا.


  بەرپرسانی یانەکە ڕایانگەیاندووە: "هەرکەسێک دەیەوێت فیكەی ناڕەزایەتی لێبدات، با لە دەرەوەی یاریگا ئەوە بکات."

ئەم هەواڵە لەلایەن ڕادیۆی ناوداری ئیسپانی La_SER بڵاوکراوەتەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو میدیاکاندا دروست کردووە.




PM:02:30:17/01/2026