هانسی فلیک، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە دوای شکستی تیمەکەی بە ئەنجامی (٢-١) بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد، وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە سەبارەت بە "بێبەختی و بڕیارە مشتومڕاوییەکانی ناوبژیوان لێی کران.
سەبارەت بەوەی ئایا لە کاروانی وەرزشیدا یاریی ئاوا پڕ لە بێبەختی بەخۆوە بینیوە، فلیک وتی:
"پێموایە ئەمڕۆ وابوو. بۆ من باشترە لەم دۆخەدا بین، چونکە دروستکردنی هەلی گۆڵ زۆر گرنگترە لەوەی تەنیا بیر لە چۆنیەتی گۆڵ تۆمارکردن بکەیتەوە."
>
فلیک جەختی لەسەر ئاستی گشتی تیمەکەی کردەوە و وتی:
"ئەوەی دەتوانم بیڵێم شێوازی یاریکردنمانە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەڕاستی ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کردووە و دەبێت لەسەر ئەم ڕێڕەوە بەردەوام بین. ئێمە کات و وزەی خۆمان بۆ شتی لاوەکی وەک ناوبژیوان بەفیڕۆ نادەین، چونکە ناتوانین هیچ شتێک بگۆڕین، واقیعەکە بەو شێوەیەیە."
لە کۆتاییدا ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت تەنیا سەرنجیان لەسەر کارەکانی خۆیان بێت،پێویستە تەرکیز بخەینە سەر ئەو شتانەی پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە و دەتوانین بیگۆڕین، بێگومان ئەوەش دەکەین."