ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە کارە لەپێشینەکانی بۆ هاوینی داهاتوو دیاری کردووە کە لەم سێ جۆرە یاریزانە پێکهاتوون:
* هێرشبەرێک (سەرهێرشبەر ژمارە 9)
* بەرگریکارێک کە بە پێی چەپ یاری بکات
* باڵێک (جەناح)
⚽ وردەکارییەکان بەپێی هێڵەکانی یارییکردن:
١. هێڵی هێرشبەر:
بەرشەلۆنە بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەر دەخاتە پێشەوەی کارەکانی، ناوی جولیان ئەلڤارێز وەک جێگرەوەیەک بۆ شوێنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی دەهێنرێت.
٢. هێڵی بەرگری:
لەسەر ئاستی بەرگری، گڤاردیۆل بژاردەی یەکەمی بارسایە و باستۆنی لە پلەی دووەم دێت. بەڵام بەهۆی سەختی گواستنەوەی ئەم دووانە، ناوی نیکۆ شلۆتەربیک وەک جێگرەوە دەرکەوتووە.
٣. هێڵی باڵ (جەناح):
کارەکان لەم هێڵەدا ئاسانترن، چونکە یانە کەتەلۆنییەکە چاوی لەوەیە بژاردەی کڕینەوەی مارکۆس ڕاشفۆرد کارا بکات دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی.