راهێنەری سەنیگال پەیامێکی بڵاوکردەوە

پەیامی پاپ تیان، ڕاهێنەری سینیگال، کە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە:
بۆ سینیگال! دڵم، ڕوحم و مێشکم لەم وڵاتە جوانەدا جێگیر بوون کە هەموو شتێکی پێ بەخشیم، لە پێناو ئەویشدا مەحاڵ ئەنجام دەدەم.

"ئێمە بەشداریی پاڵەوانێتییەکی ناوازەمان کرد بە ڕێکخستنێکی نایابەوە، کە بەداخەوە بە کۆتاییەکی دراماتیکی کۆتایی هات."

"هەرگیز مەبەستم نەبووە دژی پرەنسیپەکانی ئەو یارییە بوەستم کە زۆرم خۆش دەوێت. من تەنها هەوڵم دا یاریزانەکانم لە نادادپەروەری بپارێزم."

"ئەوەی هەندێک کەس وەک پێشێلکردنی یاساکان دەیبینن، تەنها کاردانەوەیەکی سۆزداری بوو بەرامبەر بەو لایەنگیرییەی لە بارودۆخەکەدا هەبوو. 

دوای ڕاوێژکردن، بڕیارمان دا یارییەکە دەست پێ بکەینەوە و بڕۆین ئەو نازناوە بۆ ئێوە بەدەست بهێنین."

"داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر بووبێتمە هۆی نیگەرانی هەندێک کەس، بەڵام عاشقانی تۆپی پێ تێدەگەن کە سۆز و هەست بەشێکی دانەبڕاوە لەم وەرزشە."

"دەەمەوێت سڵاو بنێرم بۆ سەرۆکی کۆمار و وەزیری وەرزش کە باشترین مەرجیان بۆ دابین کردین، هەروەها فیدراسیۆنەکەمان بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان، و هاندەرانمان کە لەگەڵماندا شاخەکانیان دەلەرزاند."

"نەمدەتوانی هەموو ئەمانە بکەم بەبێ خێزانەکەم: دایکم کە چیتر لەم دنیایەدا نەماوە، باوکم، هاوسەرەکەم و منداڵەکانم کە سەرچاوەیەکی تری پاڵنەر و ورەن بۆم."

"لە کۆتاییدا یاریزانەکانم، ئەو ٢٨ جەنگاوەرەی کە ئارەقە، خوێن و ڕوحی خۆیان بۆ نەتەوەکەیان بەخشی. سەرکردایەتیکردنی ئێوە چێژێکی تایبەتە، چونکە جگە لەوەی ئەفسانەن، مرۆڤی ناوازەشن."

کورتەی ڕووداوەکە:
ئەم پەیامەی ڕاهێنەری سینیگال دوای ئەوە دێت کە لە یارییەکەدا بەهۆی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان، یاریزانەکانی لە یاریگا کێشایەوە، بەڵام دواتر گەڕانەوە و بەردەوام بوون.




PM:05:14:22/01/2026