سعودیە رۆناڵدۆ دەهێڵێتەوە

بەپێی دوایین ڕاپۆرتە وەرزشییەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦دا، باس لەوە دەکرێت کە سعودیە پلانێکی درێژخایەنی هەیە بۆ هێشتنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ناو وڵاتەکەدا، تەنانەت دوای وازهێنانیشی لە یاریکردن.



 باس لەوە دەکرێت کە سعودیە دەیەوێت پشکی خاوەندارێتی ڕۆناڵدۆ لە یانەی نەسڕ زیاد بکات. پێشتر باس لەوە دەکرا کە ڕۆناڵدۆ خاوەنی ٪١٥ی پشکەکانی یانەکەیە، بەڵام ئێستا پلان هەیە ئەم ڕێژەیە بەرز بکرێتەوە.
 
بەرپرسانی وەرزشی سعودیە دەترسن کە دوای ڕۆیشتن یان وازهێنانی ڕۆناڵدۆ، گرنگیپێدانی جیهانی بە خولی وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت. بۆیە دەیانەوێت وەک خاوەن یانە یان باڵیۆزێکی هەمیشەیی بیهێڵنەوە.

 بەردەوامی تا ٢٠٢٧: گرێبەستی ئێستای ڕۆناڵدۆ وەک یاریزان تا هاوینی ٢٠٢٧ درێژکراوەتەوە، کە ئەو کات تەمەنی دەبێتە ٤٢ ساڵ. ئامانجی سەرەکی ئەویش بەشداریکردنە لە مۆندیالی ٢٠٢٦.


ئەم کارە ڕۆناڵدۆ تەنها وەک یاریزانێک ناهێڵێتەوە، بەڵکو دەیکاتە هاوبەشێکی بازرگانی لە پڕۆژە گەورەکەی وەرزشی سعودیەدا. ئەمە یەکەمجارە یاریزانێکی چالاک لەو ئاستەدا پشکی خاوەندارێتی لە یانەکەی خۆی پێبدرێت، کە هاوشێوەی مۆدێلەکەی لیۆنێل مێسییە لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی.




AM:11:53:23/01/2026