گواستنەوەی "جەوهەرێکی" بەرشەلۆنە بۆ یانەی کۆمۆ-ی ئیتاڵی

ڕۆژنامەنووسی ناودار فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کرد کە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی زۆر نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکاری لاوی یانەی بەرشەلۆنە، ئەندرێس کوێنکا.


هەردوو یانە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن 18 ساڵە.
 
یانەی بەرشەلۆنە بڕگەی "مافی کڕینەوەی دووبارە"ی لە گرێبەستەکەدا داناوە، لەگەڵ بەدەستهێنانی ڕێژەی 20% لە هەر فرۆشتنێکی داهاتووی یاریزانەکە.


 بڕیارە یانەی کۆمۆ دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، کوێنکا بە شێوەی خواستن بداتە یانەیەکی تر بۆ ئەوەی هەلی یاریکردنی زیاتری هەبێت و ئەزموون پەیدا بکات.

نرخی گرێبەستەکە 600 هەزار یۆرۆیە.




PM:07:06:23/01/2026