پێدرۆ فێرناندێز سارمیێنتۆ کە بە "درو" (Dro) ناسراوە. ئەم یاریزانە تەمەنی 18 ساڵە و یەکێکە لە ئەستێرە گەنجە گەشاوەکانی ئەکادیمیای "لاماسیا"ی بەرشەلۆنە.
یانەی پاریس سان جێرمان بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ دەداتە بەرشەلۆنە، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 6 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام پاریس ڕەزامەندی دەربڕیوە کە 2 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بدات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بە باشی بهێڵێتەوە و ڕێگری بکات لە ئاڵۆزییە یاسایی و باجییەکان.
پێشبینی دەکرێت "درو" گرێبەستێکی درێژخایەن تا ساڵی ٢٠٣٠ لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە واژۆ بکات.
لویس ئینریکی، ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان، هۆکاری سەرەکی بووە لە قەناعەتپێکردنی ئەم یاریزانە بۆ جێهێشتنی کەتەلۆنیا و چوون بۆ پاریس.
کاردانەوەکان:
هانس فلیک، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، زۆر نیگەران و تووڕەیە لە ڕۆیشتنی ئەم بەهرەمەندە، چونکە هیوایەکی زۆری لەسەر هەڵچنیبوو و لەم وەرزەدا لە چەند یارییەکدا بەشداری پێ کردبوو.