بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی ئاس (AS)، یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە و جارێکی تر توندوتۆڵی و وزەی بۆ گەڕاوەتەوە.
یاریزانەکان فاکتەری سەرەکی بوون لەم وەرچەرخانەدا، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتن بەو شتەی کە خۆیان دەیانویست.
ئیدارەی یانەکە زوو درکی بەوە کردووە کە چابی ئەلۆنسۆ نەیتوانیوە لەگەڵ کەشوهەوای ژووری جلگۆڕین لەگەڵ یاریزانەکان بگونجێت، بۆیە بڕیاری گۆڕینی دراوە.
یانەکە توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا ئەو چالاکییە بدۆزێتەوە کە لە یارییەکانی پێشوودا ون ببوو.