پێرێز چەند یاریزانێک ئاگادار دەکاتەوە

 بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی Cadena SER، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دوای دوورخستنەوەی شابی ئەلۆنسۆ بە شێوەیەکی کەسی پەیوەندی بە چەند یاریزانێکی یانەکەیەوە کردووە.


پێرێز لەم پەیوەندییانەدا پەیامێکی توندی ئاڕاستە کردوون و پێی ڕاگەیاندوون کە دەبێت:
 ڕەفتاری خۆیان لەناو یاریگا چاک بکەن و هەوڵ و ماندووبوونی زیاتر نیشان بدەن.

ئەم هەنگاوەی پێرێز دوای ئەوە دێت کە دەوترێت هەندێک لە یاریزانە سەرەکییەکان (وەک بێلینگهام، ڤینیسیۆس، ڤالڤێردی و گۆلەر) کێشەیان لەگەڵ شێوازی کارکردنی ئەلۆنسۆ هەبووە، بۆیە ئێستا سەرۆک دەیەوێت بزانن کە هیچ بیانوویەکیان نەماوە و دەبێت ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان نیشان بدەن.




PM:05:10:28/01/2026