ئۆنای ئێمری پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس (ڕامۆن ئەلڤارێز)، ئەگەر یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیار بدات دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ڕاهێنەرەکەی بگۆڕێت، ئۆنای ئێمری دەبێتە بژاردەی یەکەمی یانەکە.


  لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی سەرەتایی ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئێمری ئامادەیە ئەو پۆستە وەربگرێت و خولیای بۆ پڕۆژەکە هەیە یان نا.

  ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ئێمری ئاستێکی ناوازە لەگەڵ یانەی ئەستۆن ڤێلا پێشکەش دەکات.




PM:01:51:29/01/2026