دوای ئەوەی یانەکەی لە خولەکی97گۆڵی سەرکەوتنی لە ریاڵ مەدرید کردوو سەرکەوت،مۆرینیۆ ئاهەنگێکی شێتانەی گێڕا.
مۆرینیۆ لەبارەی ئاهەنگگێڕانەکەی دەڵێت:"من داوای لێبووردن دەکەم، لەو ساتەدا ئەوەت لەبیر دەچێت کە ڕکابەرەکەت ڕیاڵ مەدریدە. هەروەها بوونی کەسانی وەک (ئالڤارۆ، چیندۆ، یان بوتراگینیۆ)ت لەبیر دەچێت، هەموو شتێکت بیر دەچێتەوە."
دەشڵێت"ئەمە تەنها جۆش و خرۆش بوو لە ساتی تۆمارکردنی گۆڵەکەدا،ئەوە ڕەفتارێکی خراپ بوو بەرامبەر بە ئەربێلوا و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید."
لەکۆتایدا وتی " ئەم کارەی خۆم تەنها بە هەڵەشەیی و سەرکێشییەکی بێباکانە دادەنێم."
دیارە مۆرینیۆ هێشتا پەیوەندییەکی سۆزداری بەهێزی بە یانە کۆنەکەیەوە هەیە و نایەوێت هاندەرانی مەدرید لێی زویر بن.