گولەر هێرش دەکاتە سەر ئەربیلوای راهێنەر

بەپێی ئەو پارچە ڤیدیۆیەی کە لە رۆژنامەی AS  بڵاوکراوەتەوە لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و بێنفیکا،
ئاردا گولەر، یاریزانی لاوی تورکی، زۆر بێزار و تووڕە دیار بوو کاتێک لە خولەکی 79ی یارییەکەی بەنفیکا گۆڕانکاری پێکرا. 

بەپێی زانیارییەکان، گولەر لە کاتی چوونە دەرەوەیدا بە بێزارییەوە وتوویەتی: "هەمیشە من، هەمیشە من"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە هەست دەکات ئەو یەکەم کەسە کە هەمیشە لە لایەن راهێنەرەوە دەگۆڕدرێت.


ریاڵ مەدرید 4-2دۆڕاو نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ و دەبێت یاری پلەی ئۆف بکات.



PM:02:05:29/01/2026