ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤیتینیا جوڵەیەک دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتە نوێیەکانی ڕادیۆی کادینا سیر (Cadena SER)، یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی ئاماژەیەکە لەلایەن ڤیتینیا، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی پاریس سان جێرمان، بۆ ئەوەی دەست بە هەنگاوە فەرمییەکان بکات بۆ کڕینی.

 دەگوترێت ڤیتینیا جۆرە ڕێککەوتنێکی تایبەت یان مەرجێکی لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە ڕێگەی پێدەدات بڕوات، بەڵام بەو مەرجەی خودی یاریزانەکە یانەکە ئاگادار بکاتەوە کە یانەیەکی دیکە (ڕیاڵ مەدرید) گرنگیی پێدەدات و دەیەوێت بڕوات.

 یانە شاهانەکە نایەوێت ڕاستەوخۆ بچێتە ناو شەڕ لەگەڵ پاریس، بەڵکو دەیانەوێت ڤیتینیا خۆی فشار بکات یان ئارەزووی خۆی بۆ چوونە مەدرید نیشان بدات.

  نرخی یاریزانەکە: پێشبینی دەکرێت پاریس سان جێرمان بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نەبێت، چونکە ئەو ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاست لە ئەوروپا.


ئایا ئەمە جێگرەوەی کرۆسە؟
زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە ڤیتینیا لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی یاری و گواستنەوەی تۆپەوە نزیکترین یاریزانە لە ستایلی تۆنی کرۆس، هەر بۆیە پێرێز  گرنگییەکی زۆری پێدەدات.




PM:06:39:02/02/2026