یانەی بەرشەلۆنە بە ڕەسمی نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ خۆکاندیدکردن بە مەبەستی میوانداریکردنی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ ساڵی ٢٠٢٩ لەسەر یاریگا مێژووییەکەی کامپ نۆ.
ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەکە و حکومەتی کەتەلۆنیا، و بە پاڵپشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.
یانەکە ڕوونی کردەوە کە دەستی کردووە بە ئامادەکردنی دۆسیەی میوانداریکردنەکە و چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (یوفا) دەکات.
هەروەها بەرشەلۆنە جەختی کردەوە کە پێشوەختە بەڵگەنامە سەرەتاییە داواکراوەکانی پێشکەش کردووە بۆ خێراکردنی ڕێکارەکان، تاوەکو "یوفا" بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیارەکە بکات بەپێی پرۆتۆکۆڵە پەسەندکراوەکان.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦دا تەواوی دۆسیەکە پێشکەش بکرێت.
یاریگای کامپ نۆ پێشتر دوو جار میوانداری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی کردووە: ساڵی ١٩٨٩: کە تێیدا یانەی میلان نازناوەکەی بەدەستهێنا،ساڵی ١٩٩٩: یارییە مێژووییەکەی نێوان مانچستەر یونایتد و بایەرن میونخ.