ڕاهێنەرانی سلێمانی و دەوڕوبەری بوونە خاوەنی بڕوانامەی ئاسیایی

لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی و ئەندامانی یەکێتیەکە و د. نازم جەبار وانەبێژی ئاسیای و هەردە ڕەوف بارام ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و د. دیار محەمەد سدیق لێپرسراوی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، بڕوانامەی ئاسیایی بەسەر ڕاهێنەراندا دابەشکرا.

سەرەتا کاروان شێخ زیرەک وتەیەکی پێشکەشکرد و سوپاسی ڕاهێنەرە بەشداربووەکانی کرد کە بەشدارییان لە خولی ڕاهێنەرایەتی ئاسیایی کردبوون، وتیشی بەدەستهێنانی بڕوانامەکان تەنیا وەرەقەیەک نیە، بەڵکو ئیشی ڕاهێنەر تازە دەستپێدەکات کە بەشێوەیەک زانستی بتوانن فێرخواز و یاریزانان پێ بگەیەنن.

ئەوەشی خستەڕوو" دەمانەوێت وەرزش بەگشتی و تۆپی پێی بەتایبەتی لە شاری سلێمانی بەرەوپێش ببەین، لەئێستاشەوە هەوڵەکانمان دەستپێکردووە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.

دواتر لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بڕوانامەکان بەسەر راهێنەرە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.

دابەشکردنی بڕوانامەی بی ئاسیایی کە لەبەرواری (٣٠-٨-٢٠٢٥) تا  (١٩-٩-٢٠٢٥) بەڕێوەچوو.

٢٤ راهێنەر بەشداربوون و سەرجەمیان سەرکەوتوو بوون.

دابەشکردنی بڕوانامەی سی ئاسیایی کە لەبەرواری (٢٧-٤-٢٠٢٥) تا   (١١-٥-٢٠٢٥) بەڕێوەچوو.

٢٤ را‌هێنەر بەشداربوون، بەڵام دوو ڕاهێنەر سەرکەوتوو نەبوون.

دابەشکردنی بڕوانامەی خولی ڕاهێنەری گۆڵپارێزی

لە بەرواری (٦-٩-٢٠٢٥) تا (١١-٩-٢٠٢٥) بەڕێوەچوو بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی سی (L1) کە دوو کەس بەشداربوون

لەبەرواری (١٣-٩-٢٠٢٥) تا (١٨-٩-٢٠٢٥) بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بی (L2) چوار کەس بەشداربوون.



PM:06:44:03/02/2026