مباپێ هەنگاوی یاسایی دژی پاریس سان جێرمان گرتەبەر

بەپێی دوایین هەواڵەکان ، کێشەی نێوان کیلیان مباپێ و یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار:

هەرچەندە پێشتر دادگا بڕیاری دابوو کە پاریس بڕی ٦٠.٩ ملیۆن یۆرۆ بە مباپێ بدات، بەڵام یانەکە تەنها ٥٥ ملیۆنی داوە و نزیکەی ٦ ملیۆن یۆرۆ (٥.٩ ملیۆن) وەک شایستەی مۆڵەتەکان و سوودەکان (ماوەتەوە کە نەدراوە.

 ڕۆژی هەینی، مباپێ لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە فەرمانی پارەپێدانی فەرمی ئاراستەی بارەگای سەرەکی یانەکە کردووە.


  دادگا مۆڵەتی ٨ ڕۆژی بە یانە پاریسییەکە داوە؛ ئەگەر لەو ماوەیەدا ئەو ٦ ملیۆن یۆرۆیە نەدەن، پارێزەرەکانی مباپێ دەتوانن بە شێوەی یاسایی دەست بەسەر هەژمارە بانکییەکانی یانەکەدا بگرن (الحجز على الأموال) بۆ وەرگرتنی پارەکە.




PM:11:24:06/02/2026