بە شێوەیەکی فەرمی لابۆرتا لە سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەستیلەکارکێشایەوە

یانەی بەرشەلۆنە دەستلەکارکێشانەوەی خوان لابۆرتا و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ڕاگەیاند. ئەمەش هەنگاوێکی یاسایی ناچارییە بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بپاڵێونەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یانەکە، ڕافا یوستی وەک سەرۆکی کاتی (بەوەکالەت) ئەرکەکان دەگرێتە ئەستۆ تاوەکو تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.




PM:02:46:09/02/2026