راهێنەری ئیسپانیا کارڤاخال بانگهێشتدەکات

بەپێی دوایین هەواڵەکان لویس دی لا فوێنتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دەرگای بە کراوەیی هێشتووەتەوە بۆ بانگهێشتکردنی دانی کارڤاخال بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ کە بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە بچێت.


 لویس دی لا فوێنتی ڕایگەیاندووە کە کارڤاخال یاریزانێکی سەرەکی و کاریگەرە لە ژووری جلگۆڕین و ناو یاریگادا، بۆیە تاوەکو دوا سات چاوەڕێی دۆخی تەندروستی دەکات.


​کارڤاخال کە بەهۆی پێکانێکی سەختی ئەژنۆوە بۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوتبووەوە، ئێستا لە قۆناغی کۆتایی چاکبوونەوەدایە.

 ڕاهێنەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر لە کاتی خۆیدا ئامادە بێت، بێگومان لە لیستەکەدا دەبێت.



PM:07:05:09/02/2026