فابریزیۆ ڕۆمانۆ دەربارەی ئەگەری گواستنەوەی ڤیتینیا بۆ ریاڵ مەدرید لێدوانی داو کارەکەی لە ئێستادا بە قورس زانی.
رۆمانۆ دەڵێت" لە ئێستادا، ڕیاڵ مەدرید تەنها دەتوانێت سەرسامی خۆی بۆ ئاستی ڤیتینیا دەرببڕێت، نەک ڕاستەوخۆ گرێبەستی لەگەڵ بکات، چونکە بارودۆخی ئێستای ڤیتینیا لەگەڵ پاریس سان جێرمان زۆر ڕوونەو گرێبەستێکی درێژخایەن و مووچەیەکی زۆری هەیە.
وەک بەشێکی گرنگ لە پڕۆژەی یانەکە هەژمار دەکرێت.
گەشەکردنی ئاستی ڤیتینیا تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی لویس ئێنریکی و هەروەها متمانەی لویس کامپۆس، کە لە کاتێکی زوودا وەبەرهێنانی تێدا کرد سەرەڕای ئەوەی ئەو کاتە ئاستی وەک ئێستا بەرز نەبوو.
پاریس سان جێرمان لە ئێستادا پشت بە ڤیتینیا دەبەستێت و بە توخمێکی سەرەکی لە پڕۆژەکەی دەزانێت و نایەوێت لەدەستی بدات.
هەر هەوڵێک لەلایەن هەر یانەیەکەوە، لەوانەش ڕیاڵ مەدرید، بۆ گواستنەوەی ڤیتینیا لە ئێستادا؛ زۆر ئاڵۆز و ئێجگار تێچووی زۆر دەبێت.