ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی کردۆتە ئامانج

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە گواستنەوەی نیکۆ شلۆتەربێک، بەرگریکاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، و بە جددی تاوتوێی گواستنەوەی دەکات.

شلۆتەربێک لە ئەگەری ڕۆیشتنی لە دۆرتمۆند، ڕیاڵ مەدرید بە بژاردەی یەکەمی خۆی دادەنێت و پێی باشە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.


  پێشبینی دەکرێت نرخی ئەم بەرگریکارە لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆدا بێت.
 
ئەم بڕە پارەیە بە لای بەرپرسانی ڕیاڵ مەدریدەوە زۆر نییە و نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی گرێبەستەکە.


شلۆتەربێک یەکێکە لەو بەرگریکارە دەگمەنانەی کە بە پێی چەپ یاری دەکات، ئەمەش وای کردووە ببێتە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری شاهانەکان.




AM:11:47:11/02/2026